خزمەتگوزاریی مشتەری-پرسیار و وەڵامەکان ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەین
یارمەتیت دەوێ یان ناتوانی هیچ وەڵامێک بۆ پرسیارەکەت ببینییەوە؟ ئەو کات خۆشحاڵ دەبین پەیوەندیمان پێوە بکەی و ئێمە یارمەتیت دەدەین.
وەڵام و پرسیارەکان
زۆر گرینگە لە کاتی دیاریکراودا بۆ پێشگرتن لە تێچووی زیادە یان ناردنی کەیسەکە بۆ داواکار قەرزەکەت بدەی. ئەگەر کەیسەکە بۆ داواکار بنێردرێ تێچوویەکی زیادەی 680 kronor زیاد دەکرێت. ئەگەر ناتوانی پارەکە بدەی، تکایە پەیوەندیی بە ئێمەوە بکە و ئێمە یارمەتیت دەدەین.
پارەدان
پارەدان لە ڕێگەی ئەو زانیارییانەی کە لە خوارەوەی داواکاریی کۆکردنەوەی قەرزدا هاتووە ئاسانە. دڵنیا بە لەوەی کە پوختەی ڕاست و ژمارەی OCR بنووسی.
هەروەها دەشتوانی لە ڕێگەی سویش قەرزەکەت بدەی. ئەو کات پارەدانەک دەبێ بۆ 6914 176 123 بدرێت، پاشان ژمارەی OCR لە ژێر داواکاریی کۆکردنەوەی قەرزەکەت وەک ژێدەر بنووسە. ئەگەر نازانی کۆکردنەوەکە لە بارەی چ دایە، دەتوانی بچییە ناو mina sidor بۆ ئەوەی قەرزەکەت ببینی.
ئەگەر پێت خۆشە پارەدانەکەت دابەش بکەی، بچوو ناو mina sidor و بنووسە کە مانگێ دەتوانێ چ بڕێک پارە بدەی. دەستبەجێ پاش ئەوەی وەڵامێکمان لە دابینکارەکەتەوە پێ گەیشت پەیوەندیت پێوە دەکەینەوە. یان پەیوەندیی بە ئێمەوە بکە و ئێمە یارمەتیت دەدەین.
لە ئەگەری قەرزدانەوە بە قیستدا، کرێیەکی زیادە بە بڕی 170 kronor و کرێی ئاگادارکردنەوە 60 kronor بۆ هەر ئاگادارکردنەوەیەک لە گەڵ سوودی بەردەوامی پارەدانە دواکەوتووەکان دەبێت.
ئەگەر لە ئێستادا ناتوانی پارەکە بدەی، زۆر گرینگە کە پێش وادەی دیاریکراو پەیوەندیی بە ئێمەوە بکەی، ئێمە سەیر دەکەین بزانین چۆن دتوانین بۆ پێشگرتن لە کرێی زیادە و هەروەها پێشگرتن لە تۆمارکردنی سکاڵا لە لایەن سکاڵاکەر یارمەتیت بدەین.
ئەگەر پارەکەت داوە، بە ئاسانی دەتوانی بچییە ناو mina sidor بۆ ئەوەی بزانی پارەدانەکان بۆ ئێمە لەبەردەستن.
تکایە ئاگادار بە کە دەبێ پارەدانەکە لە وادەی دیاریکراودا بۆ ئێمە بنێردرێ. بە شێوەیەکی گشتی 1-3 ڕۆژی ئیداریی کات دەوێ تا پارەکەمان بە دەست بگات. ئەمە بەو مانایەیە کە تۆ دەبێ پارەی داواکەت چەند ڕۆژ پێش وادەی دیاریکراو بدەی بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا پارەکە لە لای ئێمە بێت.
ئەگەر پارەکەت داوە بە دابینکارەکە دەتوانی پپەیوەندیی بە ئێمەوە بکەی یان بەڵگەکانی پارەدانەکە لە ڕێگەی ئیمەیلی inkasso@preventiafinans.se بۆمان بنێری و ئێمە پارەدانەکە لە گەڵ دابینکارەکەت دەپشکنین. دڵنیا بە لەوەی ژمارە کەیسەکەت لە هێڵی بابەتەدا دەنووسی.
ئەگەر پاش ئەوەی داواکاریی کۆکردنەوەکە لە لایەن ئێمەوە نێردرا پارەکە بدەی، دەبێ کرێی کۆکردنەوەکە و سوودی زیادکراو بدەی. بۆ پێشگرتن لە تێچووی زیاتر یان داواکاریی بۆ داواکار، زۆر گرینگە کە باڵانسەکە بدرێت.
لەم بارەوە لە imy.se/inkasso زیاتر بخوێنەوە
کەیسەکە
لە ڕێگەی چوونە ناو mina sidor دەتوانی زانیاریی و بارودۆخەکانی کەیسەکەت وەدەست بهێنی. ئەگەر زیاتر لە کەیسێکت لە گەڵ ئێمەدا هەیە، ئەوە لە کاتی چوونە ناوەوە پوختە و کۆکراوەی هەموویان دەبینی. کاتێک چوویە ناوەوە دەتوانی بە ئاسانی و ڕاستەوخۆ لە بارەی کەیسەکەت پەیوەندیی بە خزمەتگوزاریی مشتەرییەکانمن بکەی.
لە ڕێگەی چوونە ناو mina sidor دەتوانی زانیاریی و بارودۆخەکانی کەیسەکەت وەدەست بهێنی. ئەگەر زیاتر لە کەیسێکت لە گەڵ ئێمەدا هەیە، ئەوە لە کاتی چوونە ناوەوە پوختە و کۆکراوەی هەموویان دەبینی. کاتێک چوویە ناوەوە دەتوانی بە ئاسانی و ڕاستەوخۆ لە بارەی کەیسەکەت پەیوەندیی بە خزمەتگوزاریی مشتەرییەکانمن بکەی.
لە پشتەوەی داواکارییەکەت زانیاریی تایبەت بەوەی کە داواکارییەکە لە بارەی چ دایە، هەیە. هەروەها دەشتوانی بچییە ناو
mina sidor بۆ ئەوەی کەیسەکەت ببینی و بەڕێوەی ببەی.
ئەگەر زانیارییەکانی سەر داواکاریی کۆکردنەوەکە ڕاست نین، زۆر گرینگە دەستبەجێ پەیوەندیمان پێوە بکەی و پێمان بڵێی چ هەڵەیەک هەیە. تۆ ئەم کارە دەکەی لە ڕێگەی چوونە ناو mina sidor یان بە پەیوەندی گرتن بە خزمەتگوزاریی مشتەریی دڵخۆشمان دەکەی.
پەیوەندیی بە ئێمەوە بکە ئێمە سەیر دەکەین بزانین دەتوانین بە ڕێگە چارەیەک بگەین کە لە لایەن تۆ و دابینکارەکەت جێگەی پەسەند و قەبوڵکردن بێت.
بابەتەکانی دیکە
وەبیرهێنەرەوەیەک بە گشتی دوای بەسەرچوونی کاتی لیستەیەکی خەرجی دەنێردرێ، گەرچی هەمیشە پێویست نییە وەبیرهێنەرەوەیەک بنێردرێت. بە گشتی کۆکردنەوەی قەرز پاش وەبیرهێنەرەوەیەکی قەرز دێت، بەڵام دەشکرێ، هەر وەک باسم کرد، دەستبەجێ پاش تێپەڕینی وادەی دیاریکراوی قەرزێک بنێردرێت. کۆکردنەوەی قەزر هۆشدارییەکە لەوە کە ئەگەر کەیسەکە بە نەدراوی بمێنێتەوە ئەوە دەتواندرێ بەدواداچوونی یاسایی بۆ بکرێت.
تێچووی کۆکردنەوە کرێیەکی یاساییە بە بڕی 180 kronor. ئەگەر پارەدانەکە پێش ناردنی داواکاریی کۆکردنەوەکە نەدرابێ، ئەم تێچوویە دەبێ بدرێت.
تەنیا کاتێک کە کەیسی کۆکردنەوە بۆ داواکار نێردرابێ ڕەنگە دواکەوتنی کرێ بێتە پێشەوە. لە ڕێگەی دانی پارە لە پێش وادەی دیاریکراودا، پێش لە دواکەوتنی پارەدان دەگری. ئەگەر هیچ ڕێگایەکت بۆ پارەدان نییە، تکایە پەیوەندیی بە ئێمەوە بکە و ئێمە هەوڵ دەدەین یارمەتیت بدەین.
ئەوە داواکار نییە کە دواکەوتنی کرێ دەردەکات، بەڵکوو لە لایەن ئاژانسەکانی ژێدەری کرێدیت ئەنجام دەدرێ.
ئەگەر نامەیەکت لە لایەن داواکارەوە بەدەست گەیشتووە، بەو مانایەیە کە تۆ یەک کەیسی کۆکردنەوە یان زیاترت هەیە کە دەبێ بدرێن. ئەمە بەو مانایەیە کە تێچوو و کرێی زیادە زیاد کراوە. مەگەر ئەوەی کە قەرزەکە ئێستا بە تەواوی درابێ، داواکارەکە دەتوانێ ستاندنەوەی مافی تۆماری داوا دەر بکا یان کەیسەکە دەنێردرێت بۆ ڕەوتی یاسایی. پەیوەندیمان پێوە بگرە و ئێمە هەوڵ دەدەین یارمەتیت بدەین.
وەبیرهێنەرەوەیەکی پارەدان لە لایەن خاوەن قەرز پاش تێپەڕینی وادەی دیاریکراو دەنێردرێت. تێچوو: کرێی وەبیرهێنانەوە بریتییە لە 60Kr و نرخی ژێدەر + 8% مەگەر ئەوەی کە جۆرێکی دیکە ڕێک کەوتبن
ئەگەر وەبیرهێنەرەوەکە نەدرێت، هەنگاوی دواتر بیریت دەبێ لە داواکاریی کۆکردنەوەی قەرز، کە بە گشتی لە لایەن لایەنێکی سێهەمی وەک Preventia Finans ئەنجام دەدرێت. تێچوو: کرێی کۆکردنەوە 180kr
ئەگەر داوای کۆکردنەوەی قەرز نەدرێت، بە گشتی کەیسەکە دەنێردرێت بۆ داواکار بۆ بڕیاڕدان لە سەر قەرز و پابەندییەکانی پارەدان. تێچوو: کرێی داواکاریی بریتییە لە 300kr و کرێی ئاژانس 380kr
تۆ هیچ سکاڵایەکت هەیە؟
بۆچوونی تۆ گرینگە و ئەگەر هەر تێبینی یان سکاڵایەکت لە سەر بەڕێوەبردنی کەیسەکەت لە لایەن ئێمەوە هەیە، دڵخۆش دەبین پێمان ڕابگەیەنی. ئێمە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە هەردووک مشتەرییەکان و دابینکارەکان ڕازی بکەین.